هەسەدە ده‌ستی به‌سه‌ر کۆگایێکی گه‌وره‌ی چەکدا گرت
بەشی سووریا- له قۆناغى دووه‌مى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى جه‌زیره، شه‌ڕڤانانى هێزه‌كانى سووریایى دیموكرات له ناوچه‌ى هه‌جین له پێشڕه‌ویدان و دەستیان بەسەر کۆگایێکی گه‌وره‌ی چەکدا گرت.
کوردپرێس: ئاژانسى هاوار نیوز بڵاوی كرده‌وه، له نێوان هه‌جین و شیفایه شه‌ڕڤانانى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات، ده‌ستیان گرتووه به‌سه‌ر جبهخانهیێكى گه‌وره‌ى چه‌كدارانى ڕێكخراوى داعش.
له كۆگاكه‌دا ده‌یان هه‌زار فیشه‌كى هه‌موو جۆره چه‌كێک و به سه‌دان گوله ئاربیجى و هاوه‌ن و چه‌كى دۆشكه و بی كه‌یسى هه‌بوون و سه‌رجه‌مى ده‌ست شه‌ڕڤانان كه‌وتوون.
هاوكات، له ناوه‌ندى شارى هه‌جین ئۆپه‌راسیۆنى جه‌زیره به‌رده‌وامى هه‌یه و له باكوور و ڕۆژئاواى شاره‌كه شه‌ڕڤانان له ئه‌نجامى پاكردنه‌وه‌ى ناوچه چه‌ندین خاڵێ سه‌ربازیى نوێیان داناوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران