خبر 2019-01-03 08:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی بەرگریی سووریا: ژمارەیێک لە هێزەکانی یەپەگە منبەجیان چۆڵ کرد

بەشی سووریا- حكوومەتی سووریا ئاشكرای كرد، لە چوارچێوەی رێككەوتنێكی پێشوەختدا، 400 شەڕڤانی كورد بە زیاتر لە 30 ئۆتۆمبێل مەنبەج-یان بەرەو خۆرهەڵاتی رووباری فورات بەجێ هێشتوە.

کوردپرێس:

وەزارەتی بەرگریی حكوومەتی سوریا لە رێی بەیاننامەیێكەوە ڕوونی كردۆتەوە، لە چوارچێوەی رێككەوتنێكی پێشوەختدا، 400 شەڕڤانی كورد بە زیاتر لە 30 ئۆتۆمبێل مەنبەج-یان بەرەو خۆرهەڵاتی رووباری فورات بەجێ هێشتوە.

هەر بە پێی بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگریی سووریا رێككەوتنەكە بۆ گەڕاندنەوەی ژیانی ئاساییە بۆ ناوچەكانی باكووری سووریا و لە 1-1-2019ەوە چۆتە بواری جێبەجێ­كردنەوە و دەڵێت "كاروانێكی یەكینەكانی شەڕڤانانی كورد بە زیاتر لە 30 ئۆتۆمبێل ناوچەی مەنبج-یان بەجێهێشتوە.

بەیاننامەکە زیادی دەکات: هێزەکانی یەپەگە چوونەتە كەناراوەكانی خۆرهەڵاتی رووباری فورات و بە دیاریكراوی بۆ گوندی قەرەقۆزاق بە دووریی 25 كیلۆمەتر لە باكووری خۆرهەڵاتی شاری مەنبج.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.