عه‌مار حه‌كيم داوا له توركيا ده‌كات رێز له سه‌روه‌ریی خاكى عێراق بگرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى ئيسلاح و ئاوه‌دان كردنه‌وه، عه‌مار حه‌كيم داواى له توركيا كرد رێز له سه‌روه‌ریى خاكى عێراق بگرێت و عێراق له ململانێى هه‌رێمايه‌تى و نێوده‌وڵه‌تى به دوور بگرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسينگهى عه‌مار حه‌كيم، له بهياننامهيێكدا بڵاوي كردووه‌ته‌وه کە ئه‌مڕۆ له ميانى پێشوازي كردنى له باڵيۆزى توركيا له به‌غدا، فاتح يه‌ڵدز، عه‌مار حه‌كيم داواي كردووه، توركيا رێز له سه‌روه‌ریى خاكى عێراق بگرێت.
هه‌روه‌ها داواي كردووه، هه‌موو كێشه‌كان له رێگه‌ى وتوێژ و دانووستانه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له دوو رۆژى رابردوودا فڕۆكه‌كانى توركيا چه‌ند جارێک سنوورى شنگال و مهخمووريان بۆردومان كرد و توركيا بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات، ناوچه بۆردومان كراوه‌كان سه‌ربازگه و پێگه‌ى هێزه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان بووه.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران