خبر 2018-12-16 14:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە عەفرین تەقینەوەیێک روویدا

بەشی سووریا- نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نێو بازاڕی شاری عەفرین تەقینەوەیێک روویدا و لە ئەنجامدا ٤ کەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە ٢٠ کەسی دیکە بریندار بوون.

کوردپرێس: بە پێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا ئەمڕۆ لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە بازاڕێکی قەرەباڵغی ناوەندی شاری عەفریندا ٤ کەس گیانیان لەدەست دا و زیاد لە ٢٠ کەسی دیکە بریندار بوون و بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانەکانی شارەکە گوازراونەتەوە.

جگە لەوەش لە شەقامی ڤیلایان ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو بەر لە تەقینەوەی پوچەڵ کراوەتەوە.

لە هەفتەی رابردووشدا لە عەفرین و دەوروبەری چەند تەقینەوەیێک روویاندا و چەند کەسێک گیانیان لەدەست دا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.