فه‌رمانده‌يى ئۆپه‌راسيۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق:
تورکیا كۆتايى به په‌ره‌سه‌ندنى ئاڵۆزى لە ناوچه سنوورييه‌كان بهێنێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فه‌رمانده‌يى گشتيى ئۆپه‌راسيۆنه هاوبه‌شه‌كانى سوپاى عێراق، داواى له توركيا كرد رێز له سه‌روه‌رى عێراق بگرێت و كۆتايى به په‌ره‌سه‌ندنى ئاڵۆزى سه‌ربازى له ناوچه سنوورييه‌كان بهێنێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گوته‌بێژى فه‌رمانده‌ييه‌كه، عه‌ميد يه‌حيا ره‌سوڵ رايگه‌ياند: عێراق داوا له توركيا و وڵاتانى دراوسێ ده‌كات، رێزى سه‌روه‌رى عێراق بگرن و هيچ هه‌نگاوێک به بێ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزه عێراقييه‌كان نه‌نێن.
ناوبراو گوتيشى: ئۆپه‌راسيۆنه هاوبه‌شه‌كان رێگه به هيچ لايه‌نێک نادات له ژێر هه‌ر پاساوێكدا بێت، ده‌ستدرێژى بكاته سه‌ر خاكى وڵاتانى دراوسێ.
له دوو رۆژى رابردوودا فڕۆكه‌كانى توركيا چه‌ند جارێک سنوورى شنگال و مه‌خمووريان بۆردومان كرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران