خبر 2018-12-05 10:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئیلهام ئەحمەد:

نوێنەری ڕاستەقینەی گەلی سووریا بەشدارییان پێ نەکرا بۆیە دانووستانی ژنێڤ و ئەستانە شکستیان هێنا

بەشی سووریا- ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی ئیدارەی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە لێدوانێکدا وتوویەتی: نوێنەری ڕاستەقینەی گەلی سووریا لە دانووستانەکاندا بەشدار نەبوون بۆیە دانووستانی ژنێڤ و ئەستانە شکستیان هێنا.

کوردپرێس:

ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی ئیدارەی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە لێدوانێکدا وتوویەتی کۆمەڵێک هەنگاو هەڵگیراوە بۆ داڕشتنەوەی دەستووری سووریا و ئەگەر پێشتریش دانووستانەکان لە ژنێڤ و ئەستانە ئەنجامی ئیجابییان نەبوو بەو بۆنەیەوە بوو کە نوێنەرانی ڕاستەقینەی گەلی سووریا لە دانیشتنەکاندا بەشدارییان پێ نەکرا؛ بەڵکوو ئەو کەسانەی کە لە دانووستانەکاندا بەشدارییان پێ کرا ئەو کەسانە بوون کە موتابەعەی بەرژەوەندی و قازانجی دەسەڵاتە بیانییەکانیان دەکرد.

ناوبراو گوتیشی: چاوەڕوان دەکرا لەم خولەی دانووستانەکانی ئەستانەدا ڕەشنووسی دەستووری سووریا بنووسرێت بەڵام ئەوەش سەری نەگرت. ئێمە وەکوو ئەنجومەنی سووریای دیموکرات پێداگر دەبین لە نووسینەوەی دەستووری سووریا و لەو بارەیەشەوە هاوکاری و عیلاقاتمان لەگەڵ کۆمەڵگەی دەولی دەبێت و بە سەرنجدان بە پێشینەی یەک ساڵی ڕابردوومان دەتوانین ئیدعا بکەین کە توانای نووسنی ڕەشنووسی دەستوورمان هەیە و ئەنجومەنی سووریای دیموکرات ڕەشنووسی ئەو دەستوورە نوێیەی سووریا زۆر بە هەند وەردەگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.