هه‌سه‌ده زیاتر له ھه‌زار هاووڵاتیی سڤیل له ده‌ست داعش ڕزگار ده‌کات
به‌شی سووریا- شه‌ڕڤانانی ھێزه‌كانی سووریای دیموكرات (ھه‌سه‌ده) له سنووری ھه‌جینی سه‌ر به پارێزگای دێره‌زوور زیاتر له ھه‌زار كه‌سیان له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ڕزگار كرد.
کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئاژانسی ھاواری نزیک له ھه‌سه‌ده، شه‌ڕی سه‌خت له نێوان شهڕڤانانای ھه‌سه‌ده و چه‌كدارانی داعش له ھه‌جین له‌ئارادایه و شه‌ڕڤانان له ھه‌وڵدان بۆ ڕزگاركردنی ته‌واوی ناوچه‌كه له ده‌ستی داعش.
له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا شه‌ڕڤانان توانیویانه ھه‌زار و 200 ھاووڵاتی سڤیل له سنووری ھه‌جین له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ڕزگار بكه‌ن و بۆ ناوچه ئارامه‌كان بیانگوازنه‌وه كه ژماره‌یێكی زۆریان ژن و منداڵن.
له سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی ھێزه‌كانی سووریای دیموكرات (ھه‌سه‌ده) به ناوی "گه‌رده‌لوولى جزيره" له سنووری دێره‌زوور به پشتیوانیی ھاوپه‌یمانان ده‌ستی پێكرد و وه‌ک فه‌رمانده‌كانی ئه‌و ھێزه ده‌ڵێن ئامانجیان ئه‌وه‌یه داعش له ناوچه سنوورییه‌كانی سووریا- عێراق له‌ناو ببه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران