خبر 2018-12-03 13:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
موقتەدا سەدر بۆ سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی:

هەر حکوومەتێک لەسەر بنەمای حیزبایەتی هەڵبژێردرابێت، سەرکەوتوو نابێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی نووسراوی ئاراستەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و رایگەیاند: "ئەگەر کەمتەرخەمبی دەبینە ئۆپۆزیسیۆن... کەسانێک دەیانەوێت عێراق بگەڕێننەوە بۆ سەردەمە تاریکەکان و نابێت گوێ بە گوشارەکان بدەی''.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، موقتەدا سەدر رێنموونی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات لە چۆنییەتی دەستنیشان کردنی وەزیرانی بەرگری و ناوخۆی عێراق و دەڵێ: "خەڵکی سەربەخۆ بۆ وەزیرانی بەرگری و ناوخۆی دەستنیشان بکە. هەوڵبدە خۆت بڕیاردەر بی، رێگە بە هیچ جۆرە گوشارێکی دەرەکی مەدە بۆ پڕکردنەوەی وەزارەتەکان".

رێبەری رەوتی سەدر هۆشداریش دەداتە عادل عەبدولمەهدی لەوەی؛ ماوەی هەڵسەنگاندنی حکوومەتەکەی شەش مانگ بۆ ساڵێکە و دەبێت خۆت بسەلمێنیت.

موقتەدا سەدر هەروەها دەڵێ ئێمە داوای دامەزراندنی هیچ وەزیرێکمان لێت نەکردووە و تۆ ئازاد بوویت لە هەڵبژاردنی وەزیرەکان، هەر حکوومەتێک لەسەر بنەمای حیزبایەتی هەڵبژێردرابێت، سەرکەوتوو نابێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.