خبر 2018-12-03 12:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

31 هەزار لیتر سووتەمەنیی قاچاخ لە بیجاڕ دۆزرایەوە

بەشی کوردستان- فەرماندەی ئینتیزامیی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: زیاتر لە 31 هەزار گازوایلی قاچاخ لە هەڵمەتێکی پۆلیسی و لە ڕێگای بیجاڕ- دیواندەڕە دەستی بەسەردا گیردرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی فەرمیی پۆلیس لە زاری سەردار عەلی ئازادی-ەوە ڕایگەیاند: لە درێژەی گەڵاڵەی هەڵمەتی بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ قاچاخی سووتەمەنییەکاندا، هێزی پۆلیسی شاری بیجاڕ پاش چاودێریی ورد و هەوڵی پێویست بارهەڵگرێکیان لە ڕێگای بیجاڕ- دیواندەڕە پشکنی.

ناوبراو درێژەی دا هێزی ئینتیزامیی بیجاڕ بە هاوئاهەنگی لەگەڵ مەرجەعی داد لە کاتی پشکنینی بارهەڵگرەکەدا 31 هەزار لیتر گازوایلی قاچاخیان دۆزییەوە.

سەردار عەلی ئازادی زیادی کرد لەو بارەوە دۆسیەیێک پێک هێنرا و شۆفێری بارهەڵگرەکە و سووتەمەنییەکە ڕوانەی دادگا کران.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.