وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هێزه‌کانی به‌پێی سیسته‌می سه‌ربازیی ئه‌مریکا یه‌کده‌خاته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان باس له بڕیاری ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه ده‌کات بۆ یه‌کخستنی هێزه‌کانی خۆی به‌پێی سیسته‌می سه‌ربازیی ئه‌مریکا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لیوا ئه‌بووبه‌کر ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی میدیایی و فه‌رهه‌نگ و ڕاهێنانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گوتی: به‌م زوووانه هه‌ندێک لیوای ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه به‌پێی سیسته‌می سه‌ربازیی ئه‌مریکا یه‌کده‌خرێنه‌وه.
ناوبراو گوتیشی: وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پاش یه‌کخستنی دووباره‌ی لیواکانی پێشمه‌رگه، دوو لیوای 70 و 80ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش یه‌کده‌خاته‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی شه‌فه‌ق نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران