گۆڕان: هیچ پێش مه‌رجێک بۆ به‌شداری له حکوومه‌ت قبووڵ ناکه‌ین
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆره پێش مه‌رجێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌کاته‌وه بۆ به‌شداری له حکوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵح شاشلی جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: گۆڕان هه‌ر جۆره پێش مه‌رجێکی پارتی بۆ به‌شداری له حکوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان قبووڵ ناکات.
ناوبراو گوتیشی: میدیاکانی نزیک له پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ندێک ڕاپۆرتیان سه‌باره‌ت به پێشمه‌رجی ئه‌و حیزبه بۆ به‌شداریی حیزبه کوردستانییه‌کان له حکوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی کوردستان بڵاو کردۆته‌وه که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و مه‌رجانه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی نه‌ته‌وه‌ییی (نی‌نا)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران