فڕۆکه‌کانی ئه‌مریکا چه‌ندین باره‌گای ده‌وڵه‌تی سووریایان بوردومان کرد
به‌شی سووریا- فڕۆکه‌کانی ئه‌مریکا چه‌ند ئامانجێکی حکوومه‌تی سووریایان له چیای غه‌رابی سه‌ر به حومس بوردومان کرد.
به‌پێی هه‌والی کوردپرێس، ئاژانسی فه‌رمیی حکومه‌تی سووریا (سانا) ئاشکرای کرد: کاژێر 08:00ی شه‌وی 2ی کانوونی یه‌که‌می 2018 فڕۆکه‌کانی ئه‌مریکا بۆردومانی چه‌ند ئامانجێکی سوپای سووریایان له چیای غه‌راب له باشووری سه‌خنه‌ی سه‌ر به حومس کردوووه.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌کانی حکوومه‌تی سووریا ڕایانگهیاندوووه: "فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکی چه‌ند مووشه‌کێکیان ئاراسته‌ی ژماره‌یێک باره‌گای هێزه‌کانمان له چیای غه‌رابی باشووری سه‌خنه کردوووه و ته‌نیا زیانی مادی هه‌بوووه".
تاوه‌کوو ئێستا هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان هیچ ڕاگه‌یێندراوێکیان له‌باره‌ی ئه‌و بۆردومانه بڵاو نهکردوووهتهوه.
ناوچه‌ی سه‌خنه ده‌که‌وێته نێوان پارێزگاکانی حومس و دێره‌زوور له سووریا.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران