مه‌هه‌په ناوی 50 كاندیدی خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی ئاشكرا ده‌کات
به‌شی تورکیا- پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست (مه‌هه‌په) ناوی كاندیده‌کانی خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی نۆ شار و 41 شارۆچكه ئاشكرا كرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سادیر دورماز جێگری سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په له ڕوونكردنهوهیێكدا ڕایگه‌یاند: دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆمیسیۆنی ناوه‌ندی گشتیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌هه‌په و په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆكی گشتیی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لییه‌وه ناوی 50 كاندیدیان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی شاروانیی نۆ شار و 41 شارۆچكه یه‌كلایی بوووه‌ته‌وه.
ناوبراو گوتیشی: به‌و پێیه بۆ شاری چانكری ئیسماعیل حه‌قی ئێسێن، شاری ئه‌رزنجان به‌كر ئاكسون، شاری گیره‌سون حه‌سه‌ن یڵماز، شاری قهستهمۆنو گالیپ ڤیدینلی، شاری قه‌رس چه‌تین نازیک، شاری كرشههیر ئۆنور كۆسال، شاری كوتاهیه ئالیم ئشک، شاری ناوشههیر فیلیز كڵچ و شاری زۆنگوڵداک حه‌مدی ئا‌یان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی كاندید كراون.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران