تورکیا داوای کردوووه نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له ئه‌نقه‌ره بکرێته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- گوته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: حکوومه‌تی تورکیا "ماوه‌ی دوو ساڵه" داوای کردوووه نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له ئه‌نقه‌ره بکرێته‌وه به‌ڵام "له‌به‌ر قه‌یرانی دارایی" دواکه‌وتوووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی کردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئه‌نقه‌ره به ڕووداوی ڕاگه‌یاند: دوو ساڵ پێش ئێستا تورکیا داوای کرد نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان له ئه‌نقه‌ره بکرێته‌وه به‌ڵام ئه‌وکات سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌هۆی ڕه‌وشی دارایییه‌وه کردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌که‌ی دواخست و بڕیاری دا له کاتێکی گونجاو‌دا که په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره باشتر ببن نوێنه‌رایه‌تییه‌که بکرێته‌وه.
سه‌فین دزه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: کردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی له ڕووی سیاسی و بواری دیکه‌شه‌وه وه‌رچه‌رخانێک ده‌بێ و گرنگی هه‌یه بۆیه سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به پێویستی زانی له کاتێکی گونجاو‌دا بکرێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران