وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم بڕیارێک له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌رده‌كات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بڕیارێک له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كردنی فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌رده‌كات و به‌پێی ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه‌ش پێویسته له‌مه‌وداو سه‌رجه‌م ئه‌و نووسراوانه‌ی ئاڕاسته‌ی حكوومه‌تی ناوه‌ند ده‌كرێت له ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌یرانی هه‌رێمه‌وه بێت.
کوردپرێس:
به‌پێی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم كه به واژۆی كه‌ریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم ئاڕاسته‌ی گشت پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كراوه تێیدا هاتوووه كه پێویسته گشت نووسراوه‌كان له ڕێگای وه‌زاره‌تی ناوخۆوه به‌رز بكرێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌وێوه بۆ داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی فیدراڵ بچێت.
سه‌رچاوه: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران