وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا:
ئه‌ردۆغان یاری سیاسی به دۆسیه‌ی خاشوقچی-یه‌وه ده‌كات
بەشی تورکیا- جان ئێف لۆ دریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ره‌تی كرده‌وه كه هیچ تۆمارێكی ده‌نگیی په‌یوه‌ست به كوژرانی خاشوقچییه‌وه له‌لایه‌ن توركیاوه پێشكه‌شی وڵاته‌كه‌ی كرابێت، له‌كاتێكدا پێشتر ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كردبوو كه ئه‌و تۆماره ده‌نگییانه‌یان راده‌ستی فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا كردووه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شه‌ممه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه چه‌ند تۆمارێكی ده‌نگیان په‌یوه‌ست به كوشتنی جه‌مال خاشوقچی، رۆژنامه‌نووسی دیاری سعوودی، راده‌ستی فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا كردووه. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ئه‌مڕۆ جان ئێف لو دریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵ2ی فه‌ره‌نسا ئه‌و زانیاریانه‌ی ئه‌ردۆغانی ره‌ت كرده‌وه و رایگه‌یاند؛ به‌پێی زانیارییه‌كانی من شتی وا نه‌بووه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا ئه‌ردۆغان درۆ ده‌كات كه وای وتووه، لو دریان وتی: "شتێكی وایه، ئه‌و یاری سیاسی خۆی هه‌یه له‌م بارودۆخه‌دا".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران