وهزيرى دهرهوهى پۆڵهندا سهردانى ههولێر دهكات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسوڵی پۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان، دۆمینیک موشاو، بە کوردستان24ی رايگهياند: سهرهتاى مانگى داهاتوو وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا بۆ کاروباری هاوکارییەکان سهردانى ههولێر دهكات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کونسوڵی پۆڵەندا گوتیشی: وڵاتەکەی دەیەوێت هەرێمی کوردستان سەقامگیر بێت و لە پێناو ئەوەشدا داوای پێکەوە گونجان و رێککەوتن لە لایەنە سیاسییەکان دەکات.
کونسوڵی پۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان، دۆمینیک موشاو، گوتيشى: ئێمە و هەرێمی کوردستان لە چەند بوارێکی جیاوازدا هەماهەنگی و هاوکاریمان هەیە، گرنگترین بوار ئەوەیە، کە ئێمە گرنگی تایبەتیمان داوەتە بواری پەروەردە و فێرکردن، ژمارەیێکی زۆر خوێندکاری کورد لە پۆڵەندا دەخوێنن، لەڕووی هاوکارییەکانی دیکەشەوە ئێمە هاوکاری هەرێم دەکەین لەڕووی گەیاندنی هاوکاری بۆ ئاوارەکان، نەک تەنيا ئاوارە ناوخۆییەکان، بەڵکوو پهنابهرانى وڵاتانى دهرهوهش بۆ نموونە ئەو سووریانەی، کە لە هەرێمی کوردستانن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران