خبر 2018-11-12 14:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزیری دارایی عێراق:

روانگه‌ی حكوومه‌تی ئێستا جیاوازه‌ له‌وه‌ی له ‌پرۆژه‌ی یاسای بوودجه‌دا هاتووه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زیری دارایی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ ورده‌كارییه‌كانی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراقی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و پرۆژه‌ یاسای بوودجه‌‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی پێشووی عێراقه‌وه‌ ئاماده‌ كراوه ‌و روانگه‌ی حكوومه‌تی ئێستا جیاوازه‌ له‌وه‌ی له‌و پرۆژه‌ یاسایه‌دا هاتووه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فواد حسێن، له ‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراقدا ئاماده‌بوو و له‌ وته‌یێ‌كدا رایگه‌یاند: حكوومه‌تی ئێستا رووبه‌ڕووی كێشه‌ بۆته‌وه‌ له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بودجه‌یه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی كه‌میی كات و كۆتایی هاتنی ساڵی داراییه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ حكوومه‌تی ئێستای عێراق زۆر بیرۆكه‌ی هه‌یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق و نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای بوودجه‌ پێشكه‌ش كراون.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ ئاماده‌ین به‌شێوه‌یێكی شه‌فاف كار له‌گه‌ڵ په‌رله‌ماندا بكه‌ین و هه‌روه‌ک رێكخه‌رێكیشمان له‌ناو په‌رله‌ماندا ده‌بێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.