فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان پێگه‌كانى داعشیان له چیاى قه‌ره‌چووغ بۆردومان كرد
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان پێگه‌كانى چه‌كدارانى داعشیان له چیاى قه‌ره‌چووغ بۆردومان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوى کۆمیته‌ی مه‌خمووری یه‌کێتیی نیشتمانیى كوردستان ڕای‌گه‌یاند: له کاژێر 8:05 خوله‌کی به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه (10-11-2018) دوو فڕۆکه‌ی هاوپه‌یمانان به دووری ته‌نها ٥۰۰ مه‌تر له پێشمه‌رگه به چڕی بۆردومانی پێگه‌کانی داعش له سنووری چیای قه‌ره‌چووخ ده‌که‌ن و تاوه‌کوو ئێستاش به‌رده‌وامه".
گه‌ڵاڵی وتیشی: "بۆردومانه‌که له شاخی قه‌ره‌چووغ له گوندی به‌رده‌سپی بوووه و تا ئێستا زیانه‌کانی داعش نه‌زانراون."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران