بزوێنه‌ری داعش له دیاله کوژرا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- لیژنه‌ی ئه‌منیی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله ئاماژه‌ی به‌وه کرد سهركردهیێكی داعشیان كوشتوووه كه به "بزوێنه‌ری داعش" له پارێزگاكه ناسراوه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سادق حوسێنی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگای دیاله رایگه‌یاند که له ئۆپه‌راسیۆنێكدا سهركردهیێكی داعشیان به ناوی "ئه‌بوو عه‌بدوڵڵا" کوشتوووه.
ناوبراو ڕاشیگهیاندوووه: ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش به "بزوێنه‌ری جموجوڵه‌كانی داعش" له ناوچه‌كانی دیاله ناسراوه و ڕۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بوووه له شه‌ڕه‌كان له دژی سوپای عێراق.
شایانی باسه؛ ماوه‌یێكه چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كانی پارێزگای دیاله ده‌ستیان به جموجوڵ كردوووه و له به‌رانبه‌ردا هێزه عێراقییه‌كان ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن له دژی ئه‌و جموجوڵانه كردوووه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران