دوو وه‌زيرى كابينه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى به به‌عسى بوون تۆمه‌تبار ده‌كرێن
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ده‌سته‌ى لێپرسينه‌وه و دادپه‌روه‌رى ئاماژه به‌وه ده‌کات که دوو وه‌زيرى كابينه‌ى حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى به به‌عسی بوون تۆمه‌تبار ده‌کرێن و ڕه‌نگه رووبه‌ڕووى داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه ببنه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فارس عه‌بدولستار گوته‌بێژى ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌ی و دادپه‌روه‌ری ڕایگه‌یاند: دوو وه‌زيرى كابينه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى تۆمه‌تبارن به به‌عسى بوون و ڕێكاره‌كانى لێپرسينه‌وه و دادپه‌روه‌رى كه تايبه‌ته به ريشه‌كێش كردنى به‌عس ده‌يانگرێته‌وه.
هه‌ر له‌وباره‌وه سه‌رچاوه‌یێک له په‌رله‌مانى عێراقیش ڕايگهياندوووه که هه‌ریه‌ک له ئه‌حمه‌د ئهلعوبهيدى وه‌زيرى گه‌نجان و وه‌رزش و نه‌عيم ڕوبهيعى وه‌زيرى په‌يوه‌ندييه‌كان به تۆمه‌تى به‌عسى بوون ڕه‌نگه له پۆسته‌كانيان دوور بخرێنه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئاشكراشی كردوووه که ڕوبهيعى له سه‌رده‌مى سه‌دام حوسێن‌دا پۆستى له هه‌واڵگرى هه‌بوووه و كاره‌كه‌ى بريتى بوووه له چاودێري كردنى به‌رهه‌ڵستكارانى ئيسلامى.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران