ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكراتی: هێرشه‌كانی توركیا شه‌ڕی دژ به داعش ئاسته‌نگ ده‌كات
بەشی سووریا- ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموكراتی باس له‌وه ده‌كات تۆپبارانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر چه‌ند گوندێكی كۆبانێ بۆ ته‌گه‌ره‌سازكردنه له‌به‌رده‌م شه‌ڕی دژ به داعش، بۆیه‌ش داوا ده‌كات لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌و باره‌وه هه‌ڵوێستی روونیان هه‌بێت.
کوردپرێس:
له راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكراتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه سوپای توركیا له هه‌نگاوێكی گێچه‌ڵكاری و بۆ شه‌ڕپێفرۆشتن، چه‌ند گوندێكی رۆژئاوای كوبانێی به بێ هیچ بیانویێک تۆپباران كردووه.
ئه‌نجومه‌نه‌كه باسی له‌وه كردووه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا بۆ ئاسته‌نگ دروستكردن و ته‌گه‌ره سازكردنه له‌به‌رده‌م شه‌ڕی دژ به داعش له باكوری سوریا، بۆیه‌ش داوای كردووه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵوێستی جدی و روونیان هه‌بێت و رێگری له‌و جۆره كردارانه‌ی ئه‌نقه‌ره بكه‌ن.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران