دوایین كۆبونه‌وه‌ی خولی چواره‌می په‌رله‌مان بەڕێوە دەچێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا دوایین دانیشتنی ئه‌م خوله ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌شڵێت: تائێستا رۆژی كۆبوونه‌وه‌كه دیاری نه‌كراوه.
کوردپرێس:
دلێر مسته‌فا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان بهSNNی راگه‌یاند"بڕیار وایه له‌م هه‌فته‌یه‌دا دواین كۆبوونه‌وه‌ی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام تائێستا رۆژی كۆبوونه‌وه‌كه دیاری نه‌كراوه و به‌فه‌رمی ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه".
ناوبراو وتیشی:"كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به‌ماڵئاوایی كردنی خولی چواره‌م، كه له‌كۆتاییی هه‌ر خولێكی په‌رله‌ماندا ئه‌م دانیشته ئه‌نجام ده‌درێت و دواتر كۆبونه‌وه‌كانی خولی نوێی په‌رله‌مان ده‌ست پێده‌كات كه یه‌كه‌م دانیشتنی به‌سه‌رۆكایه‌تیی به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار ده‌بێت".
بۆچوونی بەکارهێنەران