بە تۆمەتی ئەنجامدانى گەندەڵی ١٥ ئەفسەری پۆلیسی کەرکووک دەستگیر کراون
کوردپرێس:
بەپێی زانیارییەکان لەنێو ئەو ئەفسەرانەی کە دەستگیر کراون، پێنج کوردی تیادایە و سەرجەمیان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکووک کار دەکەن.
سەرۆکی لیژنەی دەستەی نەزاهە لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت، ئەو ١٥ ئه‌فسه‌ره‌ی ده‌ستگیر كراون به‌پێی ماده‌ی ٣١٦ له یاسای سزادانی عێراقی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
له‌نێو ئەو ئەفسەرانەی بە تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی پارەی دەوڵەت دەستگیرکراون پله‌داری نه‌قیب، رائید، موقه‌ده‌م و عه‌قیدی تێدایه، به‌شێكیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و بنكه‌كانی پۆلیس و هێزی ئامادە، نه‌هێشتنی تاوان، پۆلیسی عه‌ره‌فه و ئالیاتی پۆلیس بوون، دەوامیان کردووە.
ڕاکان سعید پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت دەڵێت، ئەوانەی دەستگیرکراون تۆمەتبارن و ئەگەر لە لێکۆڵینەوەکاندا دانیان بە تاوانەکانیان نا، دەبێ ئەو ئەفسەرانە سزابدرێن و زیندانی هەمیشەیی بکرێن.
لە ماده‌ی ٣١٦ له یاسای سزادانی عێراقی هاتووه، هه‌ركه‌سێك پۆست و ئه‌ركه‌كه‌ی به‌كاربهێنێت بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پاره و موڵكی گشتی به زیندانی سزا ده‌درێت.
بێجگە لە دەستبەسەرکردنی ئەم ١٥ئەفسەرەی پۆلیسی کەرکووک لە دوو هەفتەی ڕابردوو دا دەستەی نەزاهەی کەرکووک بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل پێنج کارمەندی لە خاڵی گومرکی کەرکووک سلێمانی و کەرکووک هەولێر دەستبەسەرکردووە کە تا ئێستا ئازاد نەکراون.
بۆچوونی بەکارهێنەران