خبر 2018-10-29 11:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کورد هێزی تایبەت دەنێرێتە بەری ڕۆژهەڵاتی سووریا

بەشی جیهان- پاش هێرشە لە ناکاوەکەی داعش بۆ سەر بارەگای کوردەکانی سووریا، بەرپرسانی کوردی سووریا بڕیاریان دا جووڵە بە ژمارەیێک هێزی تایبەتی کوردی بکەن لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور ئەوەش بە مەبەستی قایم کردنی سەنگەر و بارەگای هێزەکانیان.

کوردپرێس:

پاش ئەوەی بۆ ماوەی چەند ڕۆژ شەڕێکی قورس لە ناوچەی هەجین و سووسە لە نێوان هێزی سووریای دیموکرات بە سەرکردایەتیی کورد لەگەڵ داعش ڕووی دا داعش توانیی خراپیی باری کەشوهەوا بقۆزێتەوە و هێرش بکاتە سەر هێزی کوردی سووریا و بەو هۆیەشەوە سوپای سووریای دیموکرات ناچار کرا لە ناوچەکە بکشێتەوە.

فەرماندەیێکی کوردی سووریا بە ڕۆیتەرزی وت هۆکاری پاشەکشێ کردنی هێزی سووریای دیموکرات ئەوە بوو داعش لە ناوچەی دەیرەزوور پێشڕەویی کردووە و هێزی سووریای دیموکرات لە ناچەکە هێزی عەرەبی لێنەهاتووی بەکارهێناوە و پاش ئەو هێرشەی داعش، کوردی سووریا دەستبەجێ هەستاوە بە قایم کردنی هێز و بارەگاکانی سوپای سووریای دیموکرات.

ئەو فەرماندە کوردە ئەوەشی وتووە کە هێزی تایبەتی سەر بە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) جووڵەیان پێکراوە و بەرەو دەیرەزوور نێردراون ئەوەش بۆ قایم کردنی سەنگەری هێزی سووریای دیموکرات لە ناوچەکە.

شۆن ڕایان وتەبێژی هاوپەیمانیی دژەداعش بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا بە ڕۆیتەرزی وتووە مەسەلەی هێرش و بەرپەرچدانەوە لە شەڕ و لەدەستدان و دوبارە کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەیێکی تایبەت شتێکی ئاساییە لە شەڕدا و هێزی سووریای دیموکراتیش بە پشتیوانیی هاوپەیمانیی دژەداعش دیسان ئەو ناوچەیە کۆنتڕۆڵ دەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.