14 تۆمه‌تبار له مووسڵ ده‌ستگیر كران
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منیى عێراق بڵاوی کرده‌وه که له هه‌ڵمه‌تێكدا له شارى مووسڵ 14 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كراون كه به تۆمه‌تى تیرۆر داواكراون.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سووڵ وته‌بێژى ناوه‌ندى راگه‌یاندنى ئه‌منى له به‌یاننامه‌یێكدا بڵاوی كردوووه‌ته‌وه: هێزێكى سه‌ر به پرۆسه‌كانى نه‌ینه‌وا له ناوچه‌ى بادوش هه‌ڵمه‌تێكى گه‌ڕان و پشكنینیان ئه‌نجام داوه.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردوووه که له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا 14 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كراون كه سه‌رجه‌میان تۆمه‌تى تیرۆریان دراوه‌ته پاڵ و له‌لایه‌ن دادگاكانه‌وه داواكراو بوون.
وته‌بێژى ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ڕوونیشی كردوووه‌ته‌وه که ده‌ست به سه‌ر 83 بۆمبدا گیراوه و له‌ناو براون و له ناوچه‌ى "وادى عه‌ین"یش زانیارى له‌سه‌ر بوونى 2 بۆمبىتر دراوه‌ته هێزه ئه‌منییه‌كان و ئه‌وانیش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران