خبر 2018-10-27 14:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە سلێمانی پاڵاوگەیێکی نەوت و گاز ئاگری گرت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە تانجەرۆی سلێمانی پاڵاوگەیێکی نەوت و گاز ئاگری گرت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شایەتحاڵێک لە شوێنی رووداوەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کاژێر 4:00ـی ئەمڕۆ شەممە 27-10-2018، پاڵاوگەیێکی نەفتا لە تانجەرۆ ئاگری گرت و سووتا، بەهۆی گەورەیی ئاگرەکەش تاوەکوو ئێستا نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت".

گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و گوتی: "تاوەکوو ئێستا زەرە و زیانەکانی نەزانراون و سەرقاڵی کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکەین".

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئاگرەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنها یەک کەس بریندار بووە و باری تەندروستی جێگیرە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.