حكوومه‌تى نوێى عێراق ده‌توانێت دهستكاریى پرۆژه بوودجه‌ى 2019 بكات
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌باره‌ى تواناى حكوومه‌تى نوێى عێراق بۆ كاركردن له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بوودجه كه پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ئاماده كراوه، فازڵ نه‌بى، شاره‌زاى بوارى دارایى و بریكارى پێشوى وه‌زاره‌تى داراییى عێراق، بە ماڵپەڕی ره‌سمیی پارتی وت: حكوومه‌تى نوێى عێراق ده‌توانێ ئه‌و پرۆژه بوودجەیهى كه بۆ ساڵى 2019 له لایه‌ن حكوومه‌تى پێشوو ئاماده‌كراوه گۆڕانكاریى تێدا بكات و ئینجا ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى بكات، وه‌زیرى دارایى ده‌توانێ له كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران داوا بكات بودجە بگه‌ڕێته بۆ وه‌زاره‌تى دارایى بۆ ئه‌وه‌ى به گوێره‌ى ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى له نێوان هه‌رێم و به‌غدادا هه‌یه گۆڕانكاریى پێویستى تێدا بكرێت، ئینجا جارێكى تر بدرێته‌وه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ گفتوگۆ كردن".
ناوبراو وتیشی: "ئه‌و كاره‌ش زۆر ئاسانه و كێشه‌ى تێدا نییه، نه له ڕووى یاسایى و نه‌ک له ڕووى ده‌ستورى و داراییشەوە".
له بوودجه‌ی گشتیی 2019ی عێراقدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه ئاماده‌كراوه پشكی هه‌رێم به له‌سه‌دا 12.67 دانراوه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران