ڕێككه‌وتنی نێوان ئاكپارتی و مه‌هه‌په هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه
به‌شی تورکیا- سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په رایگه‌یاند که وه‌ک مه‌هه‌په گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه چیتر چاوه‌ڕوانییان بۆ به‌ستنی هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵ ئاكپارتی نه‌ماوه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په له وتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مانی توركیا پێشكه‌شی كرد ئاماژه‌ی به‌وه کرد که له پشت پڕۆژه پێشنیازی لێبووردنن كه پێشكه‌شی په‌رله‌مانیان كردوووه.
باخچه‌لی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه خۆجێیییه‌كان كه له 31ی ئاداری 2019دا به‌ڕێوه ده‌چێت گوتیشی: "وه‌ک مه‌هه‌په، له‌م قۆناغه‌دا كه پێیگه‌یشتووین، چیتر چاوه‌ڕوانیمان بۆ به‌ستنی هاوپه‌یمانێتی، هه‌وڵدان بۆی یان نیازی ئه‌نجامدانی هاوپه‌یمانی له هه‌ڵبژاردنه خۆجێیییه‌كان نه‌ماوه".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران