ئه‌حمه‌د مه‌حجووب: شاندێكى سووریا بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی ئه‌لبوکه‌مال سه‌ردانی عێراق ده‌که‌ن
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت که شاندێکی هونه‌ری سووریی له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌گاته عێراق بۆ تاوتوێ کردنی کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری ئه‌لبوکه‌مال له نێوان هه‌ر دوو وڵات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د مه‌حجووب وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق گوتی: شاندی سووریا به سه‌رۆکایه‌تیی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا دێت بۆ دانووستان له‌باره‌ی کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری ئه‌لبوکه‌مالى نێوان سووریا و عێراق.
هه‌فته‌ی ڕابردوو شاندێکی عێراقی به سه‌رۆکایه‌تیی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ردانی سووریاى کرد و له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د و سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته و به‌رپرسانی باڵا کۆ بوونه‌وه و له دیداره‌کانیدا گه‌شبینى به‌غداى له‌باره‌ى کردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى سنوورى له نێوان هه‌ر دوو پارێزگاى ده‌یره‌زوور و ئه‌نبار نیشان دا.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران