یه‌كێتی داوای پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش له ناوچه جێناکۆکه‌کان ده‌كات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌رێم كه‌مال ئاغا وتی: "ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان گرنگیی خۆیان هه‌یه بۆ هه‌رێم له ڕووى سیاسى و ئابووریه‌وه و یه‌كێتى به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و ناوچانه له خانه‌قینه‌وه تا ده‌گاته که‌رکووک و شنگال و یه‌كێتی له هه‌وڵی دیاری كردنی نه‌خشه‌ڕێگه‌ى گونجاوه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانیان".
ناوبراو وتیشی: "یه‌كێک له چاره‌سه‌ره‌كان جێبه‌جێ كردنى ماده‌ى 140ى ده‌ستوورى عێراقه كه قۆناغى باشى بڕیوه به‌ڵام حكوومه‌ته یه‌ک له دوای یه‌كه‌كانى عێراق یه‌كلایییان نه‌كردۆته‌وه و تا ئێستا به هه‌ڵپه‌سێردراوى هێشتوویانه‌ته‌وه".
هه‌رێم كه‌مال ئاغا په‌رله‌مانتاری یه‌كێتى جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه "پێویسته فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان چاره‌سه‌رى دۆخى ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان بكه‌نه پێشینه‌ى كار و دانووستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى به‌غدا."
ناوبراو ئه‌وه‌شی وت: "ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى داهاتوى عێراق ده‌یه‌وێت ڕه‌وشى ئه‌منیى ئه‌و ناوچانه ئارام و سه‌قامگیر بن ئه‌وا پێویسته هێزى هاوبه‌ش له‌و شوێنانه جێگیر بكات".
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران