شه‌ڕڤانان كۆگایێكى گه‌وره‌ى چه‌كى داعشیان ته‌قانده‌وه
به‌شی سووریا- شه‌ڕڤانانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتیک له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تى گه‌رده‌لوولی جه‌زیره بۆ كۆنتڕۆڵ كردنى ناوچه‌کانى دێره‌زوور له ده‌ست چه‌كدارانى داعش له پێشڕه‌وى به‌رده‌وامن و عه‌مبارێکى گه‌وره‌ى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیان ته‌فانده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی تشرینی یه‌که‌می 2018 له به‌ره‌ى شه‌ڕی هه‌جین له دێره‌زوور شه‌ڕێکى قورس له نێوان شه‌ڕڤانان و چه‌كدارانى داعش ڕووی دا.
ئاماژه به‌وه‌ش کراوه که شه‌ڕڤانان له‌و شه‌ڕه‌دا عه‌مبارێکى گه‌وره‌ى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیيان له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێکى پڕ له چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیى داعش ته‌قاندوووه‌ته‌وه.
شایانی باسه؛ له ئێستادا شه‌ڕ له نێوان شه‌ڕڤانان و چه‌كدارانى داعش له دوایین ناوچه‌كانى ژێر كۆنتڕۆڵى داعش له سووریا به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران