داعش به 27 ملیۆن دۆلار بارمته‌کانى سویدا ئازاد ده‌کات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی تشرینی یه‌که‌می 2018 ڕامى عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانى مرۆڤ ڕایگه‌یاند که ڕێکخراوى داعش به ڕێککه‌وتنێک و به‌رامبه‌ر (27) ملیۆن دۆلار ئه‌و بارمتانه ئازاد ده‌که‌ن که له حوزه‌یرانى ڕابردوووه‌وه ڕفاندوونى و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا شه‌ش که‌سى ئازاد کردوووه که دوو ژن و چوار منداڵن .
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردوووه: ڕفێنراوه‌کان خه‌ڵکى ده‌وروبه‌رى سویدائى باکوورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا‌ن و ڕێککه‌وتنه‌که و ڕاده‌ست کردنى ڕفێنراوه‌کان له شه‌ودا کراوه و وه‌ک "نیازپاکی" له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه بۆ ئازادکردنى ته‌واوى ڕفێنراوهکانى ئه‌و ناوچه‌یه که (60) که‌سن به‌رامبه‌ر بڕێک پاره که نزیکه‌ى (27) ملیۆن دۆلاره.
ئه‌و ڕێککه‌وتنه له کاتێکدایه له (25)ى حوزه‌یرانى ڕابردوووه‌وه و له ئه‌نجامى هێرشێکى چه‌کدارانى داعشدا (250) که‌س له دانیشتوانى ئه‌و ناوچه‌یه کوژران و ژمارهیێکیش ڕفێنران، له‌و ماوه‌یه‌شدا ڕووسیا به هه‌ماهه‌نگیی حکوومه‌تى سووریا و خێزانى ڕفێنراوه‌کان و پیاوانى ئایینى و شاندێکى دانووستان چوووه‌ته ڕێککه‌وتنێکه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌کدارانى ئه‌و ڕێکخراوه بۆ ئازادکردنى ڕفێنراوه‌کان.
سه‌رچاوه: سبه‌ی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران