خبر 2018-10-20 09:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری ڕێگا و بانی ئێران نامەی دەست لەکارکێشانەوەی بڵاو دەکاتەوە

بەشی ئێران/ کوردی- وەزیری ڕێگاوبان و شارسازی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی بڵاو دەکاتەوە کە نزیکەی دوو مانگ پێش ئێستا بۆ سەرۆککۆماری نووسیوە.

کوردپرێس:

عەباس ئاخووندی وەزیری ڕیگاوبان و شارسازیی ئێران لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تلێگرام بڵاو کردۆتەوە کە ڕێککەوتی 10ی خەرمانان/ 1ی ئەیلوول بۆ سەرۆککۆماری ئێرانی نووسیوە.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا دوو جار ئەندامانی پەرلەمانی ئێران نامەیان کۆ کردەوە بۆ پرسیار لێکردن و لەکارلادانی ئەو وەزیرەی دەوڵەتی ڕۆحانی بەڵام هەردوو جارەکە دەرباز بوو و ئەمڕۆ 20ی ئەکتەوبر نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی بڵاو کردۆتەوە و گوایا دوو مانگ پێش ئێستا نامەکەی بۆ ڕۆحانی نووسیوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.