خبر 2018-10-18 14:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پووتین: ئەمەریکا لە سووریا دووچاری شکستێکی گەورە بووە

بەشی سووریا- ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا رایگەیاند سوپای ئەمەریکا لە سووریا دووچاری شکستێکی گەورە بووە و بەهۆیەوە رۆژانە دەیان کەس لەلایەن داعشەوە دەکوژرێت.

کوردپرێس: بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی ئاڕ تی ڕووسی، پووتین لەبارەی کێشەکانی سووریا و رۆڵی ئەمەریکا رایگەیاندووە: 700 هاووڵاتیی کە هەندێکیان خەڵکی ئەمەریکا و ئەورووپان لە لایەن داعشەوە دەستگیر کراون لە سووریا و رۆژانە 10 کەسیان دەکوژرێن".

پووتین دەشڵێت: "ئەمەریکا لەو ناوچانەی کۆنتڕۆڵی هەیە لە سووریا، شکستی گەورەی بەسەردا هاتووە".

ئەمەریکا لە ئێستادا پاڵپشتیی هێزەکانی هەسەدە دەکات دژی داعش، چەند حەفتەیێکیشە جەنگی هەسەدە و داعش لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و سووریا دەستی پێکردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.