خبر 2018-09-29 15:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سبەینێ‌ پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ پەرلەمانی كوردستان بەرێوە دەچێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سبەینێ‌ 30 ی ئەیلوول دەنگدانی گشتی بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بەرێوە دەچێت، لە پرۆسەكەدا هاوڵاتیانی هەرێم دەتوانن لە رێگەی 1260 بنكەی دەنگدان ‌و 5941 وێستگەوە دەنگی خۆیان بدەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سبەینێ‌ 2 ملیۆن ‌و 914 هەزار‌ و 992 كەس لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان مافی بەشداری كردنی دەنگدانی هەیە بۆ دیاری كردنی ئەندامانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن‌ و راپرسی هەرێمیش رایدەگەیێنێت پێشمەرگە‌ و ئاسایش ‌و پۆلیس ‌و هێزەكانی ناوخۆ ناتوانن بەشداریی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی بكەن.

پێشتریش كۆمسیۆن رایگەیاند ئەو كەسانەی كە خوێندەوارییان نیە یاخود خاوەن پێداویستیی تایبەتن، دەتوانن بە هاوكاریی كەسی پلەیەک یان پلە دوو دەنگی خۆیان بە ئازادانە بدەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.