ڕووسیا دەستی بە رەوانە كردنی سیستەمی بەرگریی S-300 كرد بۆ سووریا
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سێرگی لاڤرۆڤ دوای كۆبوونەوەی 73مین كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرک كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیی ئەنجام دا و رایگەیاند: "لە سووریا ئەگەر رووسیا، توركیا و ئێران هاوڕاش نەبن لەسەر بابەتەكان لایەنی كەم هاوڕان لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی یەكپارچەیی خاكی سووریا. هەماهەنگی رێككەوتنی ئاستانا سوودێكی زۆر زۆری هەبوو".
لەبارەی رێككەوتنی سۆچی و چۆنییەتی جیاكردنەوەی ئەندامانی رێكخراوی تیرۆریستی ئەلنوسرە لە ئیدلب، لاڤرۆڤ وتی: "میلیشیاكان و چەكە قورسەكان لەو ناوچانە دەگوازرێنەوە كە بەناوچەی داماڵراو لە چەک دەستنیشان كروان لە ئیدلب، توركیا لە قۆناغی سیاسیدا رۆڵ دەبینێت. ئۆپۆزسیۆن بەرپرسیارییەتیی جیاكردنەوەی ئەلنوسرەی لە ئەستۆ گرتووە".
ناوبراو وتیشی: "حكوومەتەكەی ئۆباما كاتی خۆی بەڵێنی زۆری پێداین. بەڵام نەیبردە سەر. ئەو حكوومەتەی ئێستای ترەمپیش بەهەمان شێوە.
روونیشی كردەوە، رەوانەكردنی سیستەمی بەرگری S-300 بۆ سوریا دەستی پێكردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران