بەرپرسێکی یەکێتی:
دووه‌م بنكه‌ی سه‌ربازیی توركیا له هه‌ولێر دەکرێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سوپای توركیا دووه‌م بنكه‌ی سه‌ربازیی خۆی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر داده‌مه‌زرێنێت و ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه‌كانی ژندرمه له سنووری برادۆست جێگیر كران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سیح حه‌مه‌د ئه‌ندامی كۆمیته‌ی یه‌كێتیی له سنووری برادۆست ڕایگه‌یاند: "له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه ژماره‌یێكی زۆر له ژه‌ندرمه‌ی تورک هاتوونه‌ته گوندی شاپان له سنووری برادۆست و له‌وێ جێگیربوون".
به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه، چه‌كداره‌كان به‌چه‌ندین پێداویستی وه‌ك ده‌بابه و حه‌فاره و بندۆزه‌ره‌وه هاتوونه‌ته گونده‌كه و شوێنی خۆیان بۆ وه‌رزی زستان چاک ده‌كه‌ن وده‌یانه‌وێت بمێننه‌وه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه پێشتریش سوپای توركیا هه‌ر له سنووری برادۆستی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر بنكه‌یێكی دیكه‌ی گه‌وره‌ی سه‌ربازییان كردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش دووه‌م بنكه‌ی سه‌ربازیی توركیا ده‌بێت له سنووری پارێزگای هه‌ولێر.
سەرچاوە: SNN
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران