خبر 2018-09-29 13:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

رەوتی حیكمە رەتی دەكاتەوە ناوی عەبدولمەهدی بۆ سەرۆک وەزیران یەكلا بووبێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رەوتی حیكمە رەتی كردەوە كە ناوی عادل عەبدولمەهدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران یەكلا بووبێتەوە، دوای ئەوەی لیستی سائیروون ئەو پرسەی راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدوڵڵا زەیدی سەركردە لەرەوتی حیكمە رایگەیاند تا ئێستا ناوی عادل عەبدولمەهدی بۆ سەرۆک وەزیران یەكلا نەبووەتەوە و رێككەوتنی كۆتایی لەو بارەوە نەكراوە.

عەبدوڵڵا زەیدی راشیگەیاند لە ئێستادا گفتوگۆ لەو بارەوە هەیەو یەكێک لەو ناوانەی بەهێزە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران عادل عەبدولمەهدییە، بەڵام بەتەواوی یەكلا نەبووەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر حاكم زاملی سەركردە لە هاوپەیمانی سائیروون رایگەیاندبوو كە ناوی عادل عەبدولمەهدی بۆ سەرۆک وەزیران یەكلا بووەتەوە و تەنیا ماوەتەوە سەرۆک كۆمار رایسپێرێت بۆ پێكهێنانی كابینەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.