ئەمریکا دەبێت واز لە پڕچەک کردنی گرووپە تیرۆریستییەکان بێنێت
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود چاوش ئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە وتارێکیدا کە لە ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە ژێر ناوی « ئەمریکا دەبێت واز لە پڕچەک کردنی گرووپە تیرۆریستییەکان بێنێت» بڵاوی کردۆتەوە بە ڕەخنە گرتن لە سیاسەتی ئەمریکا لە سووریا کە بە کەڵک وەرگرتن لە گرووپێکی تیرۆریستی شەڕی گرووپێکی تیرۆریستیی دیکە دەکات دەنووسێت: دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەرفەتی ئەوەی لە بەردەستدایە کە سیاسەتی هەڵەی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگۆڕێت. ئەو دەتوانێت بە وەستاندنی یارمەتی و پڕچەک نەکردنی گرووپی یەپەگە کە لقی سەربازیی گرووپی تیرۆریستیی پەکەکە-یە و بەرپرسانی ئەمریکی و ئەورووپی وەکوو گرووپێکی تیرۆریستی ناساندوویانە زەبر لەو گرووپە بدات.
لەو وتارەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها هاتووە: دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا یەپەگە-ی وەکوو لقی گرووپی تیرۆریستیی پەکەکە ناساندووە هەروەها ڕوانگەی مافی مرۆڤ هەندێک ڕاپۆرتی سەبارەت بە هەلقۆستنەوەی یەپەگە لە منداڵان بڵاو کردۆتەوە. ئەو گرووپە لە سنوورەکانی تورکیا و سووریا جێگیر بووە. لە ساڵانی ڕابردوودا واشنتن ئەو گرووپەی پڕچەک کردووە. ئەو هەڵویستە لە سنووری وڵاتێکدا کە ئەندامی ناتۆیە ئەنجامی جیدیی لێ دەکەوێتەوە. تورکیا جەخت لەسەر کۆتایی هێنان بە پڕچەک کردنی یەپەگە کە مافێکی ڕەوایە دەکات؛ ئێستا کاتی ئەوە هاتووە ئەمریکا لە ناو ئەو دوو لایەنەدا یەکیان هەڵبژێرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران