ئەگەر سووریا لەمپەڕ لەسەر ڕێگای پڕۆسەی سیاسی دروست بکات، ئەمریکا گەمارۆی داخاتە سەر
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەیمز جفری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری سووریا بە هەواڵدەریی ڕۆیتێرزی وتووە ئەگەر سووریا لەمپەڕ لەسەر ڕێگای پڕۆسەی سیاسی، لەوان دووبارە نووسینەوەی یاسای بنەڕەتیی ئەو وڵاتە دروست بکات، تووشی سزاکانی ئەمریکا دەبێت و ئەمریکا ئەو وڵاتە گۆشەگیر دەکات.
ناوبراو دەیشڵێت ئەگەر حکوومەتی بەشار ئەسەد لە دووبارە نووسینەوەی یاسای بنەڕەتیی سووریا وەکوو دەستپێکێک بۆ بەڕێوە چوونی هەڵبژادرن هاوکاریی نەکات، ئەمریکا هاوڕێ لەگەڵ وڵاتانی ئەورووپایی و ئاسیاییدا گەمارۆ دەخاتە سەر ئەو وڵاتە.
جەیمز جفری زیادی دەکات ڕێککەوتنی ئەم دواییەی ڕووسیا و تورکیا لەبارەی ڕاگرتنی شەڕ لە ئیدلیب و تێکشکاندنی نەخوازراوی فڕۆکەی ڕووسی لە لایەن حکوومەتی سووریاوە، دەرفەتێکی بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارنانەی 2254ی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی کۆتایی هێنان بە قەیرانی سووریا فەراهەم کرد.
جفری دەڵێت ئەمریکا ئێستاش پێوەندیی لەگەڵ ڕووسیا هەیە تاکوو دیمەشق ڕازی بەوە بکەن کە بەشداری لە دانووستانەکانی ژێنۆ بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران