كۆمیسیۆن: له ماوه‌ی 72 سه‌عاتدا ئه‌نجامی سه‌ره‌تاییی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بڵاو ده‌کرێته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمی كوردستان ڕای‌گه‌یاند: له ماوه‌ی 72 سه‌عاتی دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامی سه‌ره‌تاییی هه‌ڵبژاردنه‌كه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هاندرێن محه‌مه‌د، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: "دوای 72 سه‌عات كۆمسیۆن ئه‌نجامی سه‌ره‌تاییی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه".
بڕیاره سبه‌ی یه‌کشه‌ممه 30ی ئه‌یلوول هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ خولی پێنجه‌م به‌ڕێوه بچێت كه ڕۆژی هه‌ینی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به‌رێوه چوو.
هاندرێن محه‌مه‌د له‌باره‌ی ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئاماژه‌ی به‌وه کرد كه ئه‌نجامه‌كان دراوه‌ته لایه‌نه‌كان و دواتر كۆمیسیۆن له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی گشتی ئه‌نجامه‌كانی ئه‌ویش ئاشكرا ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران