ئیبراهیم جه‌عفه‌رى: پێویسته کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵوێستی دژى له‌شکرکێشی تورکیا هه‌بێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیبراهیم جه‌عفه‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له وته‌یێکدا له کۆمه‌ڵه‌ى گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کان له نیۆیۆرک که به ناوى وڵاته‌که‌یه‌وه پێشکه‌شى کرد دووپاتى کرده‌وه که دژى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى سوپاى تورکیان له خاکى عێراق (هه‌رێمى کوردستان) و داواشى کرد تورکیا ڕێز له سه‌روه‌ریی ته‌واوى خاکى عێراق بگرێت.
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاندوووه: پێداگریی عێراق له‌وه‌ى په‌یوه‌ندییێکى ئاسایى و دۆستانه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره هه‌بێت به ماناى ئه‌وه نییه پێشێلکارى بکات و سه‌روه‌ریى خاکى عێراق ببه‌زێنێت.
هه‌روه‌ک داواى له کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى کردوووه هه‌ڵوێستى جیدییان هه‌بێت له‌و له‌شکرکێشیه‌ى تورکیا بۆ سه‌ر خاکى عێراق.
هه‌ر له‌و وته‌یه‌دا ئاماژه‌ى به دۆخى ئێستاى عێراق و چۆنیه‌تیی کۆتایى هێنان به داعش و چه‌ند ته‌وه‌رێکى دیکه کردوووه.
سه‌رچاوه: سبه‌ی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران