به‌ره‌ی توركمانی داوا له حیزبه عێراقییه‌کان ده‌کات که پشتیوانی له مافه‌کانیان بکه‌ن
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی داوای له حیزبه سیاسییه‌کانی عێراق کرد که له ده‌وڵه‌تی داهاتووی ئه‌و وڵاته‌دا پشتیوانی له تورکمانه‌کان بکه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌رشه‌د ساڵحی به هه‌واڵده‌ریی مه‌علوومه‌ی وتوووه: به‌ره‌ی تورکمانی به شێوه‌یێکی فه‌رمی ته‌ڤلی هاوپه‌یمانیی چاکسازی و ئاوه‌دانکردنه‌وه بۆته‌وه و ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه پشتیوانی له مافی تورکمانه‌کان وه‌کوو ئیتنیکێکی سه‌ره‌کی له عێراق کردوووه و داوا له دیکه‌ی حیزبه سیاسییه‌کانی عێراق ده‌کات که له ده‌وڵه‌تی داهاتوودا پشتیوانی له مافی تورکمانه‌کان بکه‌ن.
پێشتر به‌ره‌ی توركمانی به شێوه‌یێكی فه‌رمی چوونه‌ناوه‌وه‌ی بۆ نێو هاوپه‌یمانی چاكسازی و ئاوه‌دانكردنه‌وه راگه‌یاندبوو و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نیشتمانیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراقی به ئامرازێكی ڕاسته‌قینه بۆ سه‌قامگیریی عێراق دانابوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران