یه‌کنه‌گرتووییی کورد ده‌ستکه‌وته‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان بۆ یه‌که‌مین جار پاش به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی ساڵی 2017 که پاشهاتێکی خراپی بۆ ئه‌و ناوچه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره له عێراق به‌دواوه بوو سبه‌ینێ 30ی ئه‌یلوول به‌ڕێوه ده‌چێت. له‌م نێوانه‌شدا ناکۆکی و ململانێی نێوان حیزبه کوردستانییه‌کانی عێراق بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی که بابه‌تی دیاری کردنی سه‌رۆک کۆماری عێراقیش که به‌پێی ڕێککه‌وتنی سیاسی له عێراق به کورد ته‌رخان دراوه ئه‌نجامێکی به‌دواوه نه‌بێت و دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستان به پێچه‌وانه‌ی ڕابردوو هه‌ریه‌کیان کاندیدێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ پۆستی سه‌رکۆماری عێراق بناسێن.
به‌شار ئیسماعیل شرۆڤه‌کاری پرسی کورد له شرۆڤه‌یێکدا که له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێمی کوردستان له سه‌روبه‌ندی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان نووسیویه‌تی جه‌ختی کردۆته‌وه که پێوه‌ندیی نێوان حیزبه کوردییه‌کانی عێراق له ئێستادا دۆخێکی خراپی هه‌یه و ئه‌و بابه‌ته کارتێکه‌ریی بوووه له‌سه‌ر ڕووداوه سیاسییه‌کان هه‌م له هه‌رێمی کوردستان و هه‌م له عێراق.
ناوبراو له یادداشته‌که‌یدا که له ڕۆژنامه‌ی ئه‌لیکترۆنی New Arab بڵاو کراوه‌ته‌وه ڕای‌گه‌یاندوووه که تا ئه‌و کاته‌ی که حیزبه کوردییه‌کانی عێراق میکانیزمێک بۆ هاوسه‌نگیی سیاسی و ڕوانگه‌ی یه‌کپارچه له به‌رانبه‌ر به‌غدا و دیکه‌ی پرسه‌کان نه‌دۆزنه‌وه مه‌ترسیی له‌ناوچوونی ده‌ستکه‌وتی کورد له‌ئارادایه که له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا له عێراق وه‌ده‌ستیان هێناوه.
به‌شار ئیسماعیل یه‌کێک له هۆکاره‌کانی لاوازبوونی حیزبه کوردییه‌کانی عێراق به وابه‌سته‌ییی ئه‌وان به زلهێزه ناوچه‌یی و سه‌رووناوچه‌یییه‌کان ده‌زانێت.
ئه‌و کارناسه‌ی پرسی کورده‌کان ڕه‌خنه له ناکۆکیی نێوان حیزبه کوردییه‌کان ده‌گرێت و پێشی وایه که ئێستاکه کورد له عێراق له هه‌ندێک بابه‌ت وه‌ک پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق ڕۆڵێکی به‌رچاوی هه‌یه و ئه‌گه‌ر پێکه‌وه کۆده‌نگ بن ده‌توانن ئیمتیاز و ده‌ستکه‌وتێکی باش له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق وه‌ده‌ست بێنن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران