شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده دوایین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیره جێبه‌جێ ده‌كه‌ن
به‌شی سووریا- شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیک "هه‌سه‌ده" له دوایین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیره له چێوارچێوه‌ی شه‌ڕی نه‌هێشتنی تیرۆردا چوونه نێو گوندی سه‌فاقنه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده ده‌رباره‌ی پێشڕه‌وی و ڕووداوه‌کانی دوایین قۆناغی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیره له سنووری ناوچه‌ی دێره‌زووری باكووری سووریا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتوووه: "هێزه‌كانمان له به‌ره‌ی سووسه چوونه‌ته نێو گوندی سه‌فاقنه و زۆر خاڵیان له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ڕزگار كردوووه و له گونده‌كه‌دا شه‌ڕ به‌رده‌وامی هه‌یه و هێزه‌كانمان به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چن".
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه که تیمه پسپۆڕه‌كانیان سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی گونده‌كه‌ن له پاشماوه‌ی چه‌كدارانی داعش.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران