نووسینگه‌ی به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح ڕوونكردنه‌وه‌یێک بڵاو ده‌کاته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی 28ی ئه‌یلوولی 2018 نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانیی دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆماری عێراق ڕاگه‌یێندراوێكی له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ لای مه‌سعوود بارزانی بڵاو كرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یێندراوه‌که به شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
له‌پێناو یه‌کخستنی نێو ماڵی کورد د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی جه‌نابی مه‌سعوود بارزانی کرد به مه‌به‌ستی گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆککۆمار و پێشهاته‌کانی پرۆسه‌ی پێکهێنانی حکوومه‌تی عێراق.
له‌مباره‌یه‌وه دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه ئه‌گه‌رچی پۆستی سه‌رۆککۆمار ئیستحقاقی گه‌لی کوردستانه به‌ڵام یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ئه‌م پۆسته ته‌نها له‌لایه‌ن هێزه کوردستانییه‌کانه‌وه کاتێک ئه‌کرێت که دۆخی سیاسیی کوردستان ئاسایی بێت که به‌داخه‌وه ئێستا به‌شێکی گرنگی هێزه کوردستانییه‌کان ته‌نانه‌ت ئاماده‌ی دانیشتن نین له‌گه‌ڵ یه‌ک، هه‌روه‌ها له‌م هه‌ڵبژادنه‌ش کاندیده‌کان ته‌نها نوێنه‌رانی یه‌کێتی و پارتی نیین به‌ڵکوو ژماره‌یێک که‌سایه‌تی‌تری ناحیزبی تیایه، هه‌روه‌ها گه‌ر سه‌رۆککۆمار نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو گه‌لی عێراق به کوردستانیشه‌وه ده‌کات ئه‌وه پێویسته په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری کۆتایی له‌سه‌ر بدات که ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکه بۆ شکاندنی پشکپشکێنه‌ی حیزبی و له ئێستادا داواکارییێکی گشتیی دیموکراتییه.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران