هێزه سوننه‌كان پشتگیریی خۆیان له کاندیده‌که‌ی پارتی ڕاده‌گه‌یێنن
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مزاحم حوه‌یت له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند كه ئه‌وان وه‌ک هێزه عه‌شایرییه‌كانی سوننه پشتگیری له به‌رهه‌م ساڵح كاندیدی یه‌كێتی ناكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک كۆماری عێراق.
ئه‌و وته‌بێژه ڕاشیگه‌یاند: هۆكاری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌لایه‌ن كوتله سوننییه‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه "لایه‌نه شیعییه‌كانی عێراق و لایه‌نی ئێرانیش پشتگیری ده‌كه‌ن".
به‌رهه‌م ساڵح كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانییه بۆ سه‌رۆک كۆماری عێراق، له به‌رانبه‌ردا پارتی دیموكرات فوئاد حوسێنی بۆ پۆستی سه‌رۆک كۆمار كاندید كردوووه كه هه‌ر دوو حیزب سوورن له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆسته‌كه و به مافی خۆیانی ده‌زانن.
حوه‌یت ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوووه كه زۆرینه‌ی لایه‌نه سوننییه‌كان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک كۆماری عێراق ده‌نگ به فوئاد حوسێن ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆک كۆماری داهاتوو.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران