هه‌ڵوێستی حکوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر داخستنی کونسووڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌سره
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 29ی ئه‌یلوول ئه‌حمه‌د مه‌حجووب وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی کرده‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که پابه‌نده به پاراستنی نێرده دیپلۆماسییه بیانییه‌کان له وڵاته‌که‌ی.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه که حکوومه‌تی عێراق سووره له‌سه‌ر ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌ر نێرده دیپلۆماسییه‌کان یان هه‌ر شاندێکی میوانی بیانی چوونکه "ئاسایشی ئه‌وان به‌شێکه له ئاسایشی عێراق و پابه‌ندبوونێکی یاسایی و ئه‌خلاقییه".
شایانی باسه؛ له مانگی ئابی ئه‌مساڵدا خۆپیشانده‌رانی شاری به‌سره هێرشیان کرده سه‌ر کونسووڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌کان ڕێگریان کرد له تێکدان و سووتاندنی کونسووڵخانه‌که.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران