فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى له‌سه‌ر ڕاگرتنى گه‌شته‌كان ڕوونکردنه‌وه بڵاو ده‌کاته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى سلێمانى له‌سه‌ر ڕاگرتنى گه‌شته‌كان له ڕۆژى یه‌کشه‌ممه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌نگدانى گشتى بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانیدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو: "به گه‌شتیاران ڕاده‌گه‌یه‌نین که تا ئێستا هیچ بڕیار له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه نه‌دراوه بۆ داخستنی فڕۆکه‌خانه‌ى سلێمانى له‌و ڕۆژه‌دا و گه‌شته‌کان ئاسایی ده‌بن".
شایانی باسه؛ بڕیاره سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه 30ی ئه‌یلوول هه‌ڵبژاردنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه بچێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له به‌شێک له ده‌روازه سنوورییه‌كان ڕاگرتنى هاتوچۆ له‌و ڕۆژه‌دا راگه‌یێندرا.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران